|

سڵاو له هه‌مو هاوڕێ و ئازیز و خۆشه‌ویستانم له
ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ، پیرۆزبایى هاتنى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانتان
لێئه‌كه‌م و هیوادارم هه‌مو ڕۆژێكتان هه‌ر جه‌ژن و هه‌مو جه‌ژنێكتان پڕ
به‌خته‌وه‌رى بًێ ،
ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م
ده‌كه‌مه جه‌ژنانه‌و پێشكه‌شه به هه‌مو كورد‌و كوردستان هیوادارم
به‌دڵتان بێ.
هاوڕێى خۆتان : ئارام ئه‌بوبه‌كر
_
جه‌ژنانه _
له‌دوێنێوه له
خه‌یاڵام ،
دڵم ئێجگار پڕ
گومانه
ئه‌ڵێم : ئاخۆ
بۆ به‌یانى ...
چیم ئه‌ده‌یتێ
وه‌ك جه‌ژنانه !.
***
جه‌ژنانه‌ى من
ئه‌م شیعره‌یه ،
زۆر ناسكه
ئه‌ڵێى خۆته
وه‌ره با زوو
پێت ببه‌خشم ..
له‌مێژه له
دڵما كۆته !!.
_ خه‌یاڵێكى پ ڕ له‌رِاستى
_
تۆ ، له‌كه‌نار
ڕوباره‌كه
،
ورد ئه‌بویته‌وه له باڵات
منیش ، به‌سوارى كه‌شتیه‌ك...
به‌تاسه‌وه بوم بێم
بۆ لات.!
له پرِ بو به‌هات و هاوار ،
كه‌شتى نغرۆبو رِاسته‌وخۆ
ئه‌وسا زانیم نه‌ك به‌رِاستى ...
به‌خه‌یاڵیش ناگه‌م به‌تۆ !!.
_ به‌ڵێننامه
_
ئه‌گه‌ر هاتى ...
گشت نێرگزى ئه‌م به‌هاره
ئه‌كرِمه‌وه
وه‌ك ته‌وقه ئه‌یده‌م له‌سه‌رت
ئه‌گه‌ر هاتى ...
داره‌كانى ئه‌م هه‌واره
ئه‌برِمه‌وه
بێت و هه‌ڵنه‌ستن له به‌رت !.
به‌لاَم
چیبكه‌م كه‌نایه‌یت و
منیش چاوه‌رِێم گشت كاتێ
تۆش
بوویت به ئه‌ستێره‌ى سیوه‌یل
چه‌ند ئه‌كه‌م
ده‌ستم ناتگاتێ !!.
_ شیرین بوم لێت _
كه دڵخوازت بوم ،
كه هاورِازت بوم ،
لات بێ‌نرخ بوم پێت ئه‌وتم : شێت
هه‌تا ئه‌و رِوَژه‌ى...
له‌دڵى خۆمدا ده‌رمپه‌رِاندى و
گۆشه‌ى گریانم بۆ كردى به جێت .
ئیتر له‌وساوه...
بووم به هه‌نگوین و ،
ده‌قه به ده‌قه شیرین ئه‌بم لێت !!.
_ دوو دڵوَپ خوَزگه _
خۆزگه ئه‌بووم به پیتێك و
بوَ سه‌ر لقى لێوت ئه‌فرِیم
به‌ڵكو جارجار له ده‌مته‌وه ،
به‌ناسكى ده‌رتئه‌برِیم .
یان خۆزگه ئه‌بووم به حه‌رفێك ،
له‌و حه‌رفانه‌ى ...
ناوه‌كه‌تى پێئه‌نه‌خشێ
خۆ هیچ نه‌بێ ...
ئه‌گه‌ر بیكه‌یته ملوانكه ،
له‌و مل و گه‌ردنه‌ت ئه‌خشێ !.
aramabu@yahoo.com
|